تاکە ستۆدیۆی هونەرمەندانی پیرانشار سووتا
لە 10 خولەک، ئەرک و ماندووبونی 10 ساڵ لەناوچوو
K24- ههولێر:
لەشاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان ستۆدیۆیەکی بەناوبانگی تۆمارکردنی گۆرانی سووتا.
ئەو ستۆدیۆیە، یەکێک لە دیارترین شوێنەکانی ناوچەی موکریانە، بە ماندووبوونێکی زۆری هونەرمەندان دروستکرابوو، لەماوەی 10 خولەکدا سووتاو لەناوچوو.
بەهۆی سوتانی ئەو ستۆدیۆیە، هونەرمەندان تاکە لانەی تۆمارکردنی گۆرانی و بەرهەمەکانیان لەدەستدا و خراپی باری ئابووریش، نۆژەنکردنەوەی ستۆدیۆکەی سەختکردووە.
H.J