جهنگی ریڤهرپلهیت و بۆكا جۆنیۆرز بۆ سهر یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ گواسترایهوه
به فهرمی، یانهی ریڤهرپلهیت سزایهكی قورسی بهسهردا سهپا

دوای ئەو گرژی و ئالۆزیانەی کە پێش یاری هاتنەوەی فایناڵی جامی لیبەرتادۆرێس درووست بوون، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای لاتین بریاریدا کە یارییەکە لە دەرەوەی ئارجێنتینا بکرێت و دواجاریش یاریگهی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە دەست نیشانکرا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای لاتین لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە بە فەرمی بریاریانداوە بۆ سەلامەتی یاریزانانی هەردوو یانە و هەروەها هاندەرانیش، بریاردرا کە یاری هاتنەوەی فایناڵی جامی لیبەرتادۆرێس لە نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز 9ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بیرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریال مەدرید بەرێوە بچێت. هەروەها کۆنیمبۆل بریاریدا بە هۆی هێرشی هاندەرانی ئەو یانەیە بۆ سەر پاسی یاریزانانی بۆکا و بریندار بوونی چەند یاریزانێک، ئەم یانەیە بە بڕی 400 هەزار دۆلار پێ بژاردن و دوو یاریش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سزا بدات.
بریاربوو هەفتەی رابردوو یاری هاتنەوەی نێوان هەردوو یانەی ئارجێنتینایی لە یاریگەی تایبەت بە ریڤەرپلەیت بەرێوە بچێت و داهاتووی پاڵەوان یەکلا بکاتەوە، بەڵام بە هۆی هێرشەکەی هاندەرانی ریڤەرپلەیت یارییەکە دواخرا.
