دوو کۆڵبەر بوونە ئامانجی گولـلەی هێزەکانی ئێران

"دوو کۆڵبەرەکە برابوون"

K24- هه‌ولێر:

دوێنێ پێنجشەممە 29/11/2018 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ''کانی خودا''ی  شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا دووبرا بوونە قوربانی.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ: "بەهۆی ئەو دەستڕێژییە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ماشکان بەناوی فەرهاد بەیانەک کوژراو و هەروەها برایەکی بەناوی سەدیق بەیانەک بە بە سەختی دەستی بریندار بووە".

هەر بەگوێرەی داتاکانی ئەو رێکخراوە، لە دوو رۆژی رابردوو، دوو کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.

 H.J