دوو کۆڵبەر بوونە ئامانجی گولـلەی هێزەکانی ئێران
"دوو کۆڵبەرەکە برابوون"
K24- ههولێر:
دوێنێ پێنجشەممە 29/11/2018 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ''کانی خودا''ی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا دووبرا بوونە قوربانی.
بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ: "بەهۆی ئەو دەستڕێژییە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ماشکان بەناوی فەرهاد بەیانەک کوژراو و هەروەها برایەکی بەناوی سەدیق بەیانەک بە بە سەختی دەستی بریندار بووە".
هەر بەگوێرەی داتاکانی ئەو رێکخراوە، لە دوو رۆژی رابردوو، دوو کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون.
H.J