ده‌ركه‌وت پێرێز له‌پشت بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ جامی لیبه‌رتادۆریس بووه‌

پێرێز هۆكار بووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی بۆكاجۆنیۆرز و ریڤه‌رپله‌یت

 دوای ئەو گرژی و ئالۆزیانەی کە پێش یاری هاتنەوەی فایناڵی جامی لیبەرتادۆرێس درووست بوون، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای لاتین بریاریدا کە یارییەکە لە دەرەوەی ئارجێنتینا بکرێت و دواجاریش یاریگه‌ی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە دەست نیشانکرا، گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش بۆ سه‌ر یاریگه‌ی بێرنابیۆ له‌سه‌ر داواكاری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بووه‌.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای لاتین لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە بە فەرمی بریاریانداوە بۆ سەلامەتی یاریزانانی هەردوو یانە و هەروەها هاندەرانیش، بریاردرا کە یاری هاتنەوەی فایناڵی جامی لیبەرتادۆرێس لە نێوان ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز 9ـی مانگی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بیرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریال مەدرید بەرێوە بچێت. هەروەها کۆنیمبۆل بریاریدا بە هۆی هێرشی هاندەرانی ئەو یانەیە بۆ سەر پاسی یاریزانانی بۆکا و بریندار بوونی چەند یاریزانێک، ئەم یانەیە بە بڕی 400 هەزار دۆلار پێ بژاردن و دوو یاریش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سزا بدات.

ئالیخاندرۆ دۆمینگێز، سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: بڕیارماندا یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی فایناڵی جامی لیبه‌رتادۆرێس له‌ شاری مه‌درید و له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت، هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی بۆكا و ریڤه‌رپله‌یت رێگه‌پێدراون له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌بن.

دۆمینیگێز گوتیشی: یارییه‌كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ 9ـی دیسێمبه‌ر له‌ كاتژمێر 8:30 ده‌كرێت، ده‌یڵێمه‌وه‌ هانده‌ران ده‌توانن له‌م یارییه‌ ئاماه‌بن، نه‌وه‌ك ته‌نیا هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه‌ ئارجێنتینیه‌ به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی كه‌ حه‌ز به‌ بینینی یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور ده‌شڵێت: بۆیه‌ مه‌دریدمان هه‌ڵبژارد چونكه‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ و فرۆكه‌خانه‌ی باشه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر ئارجێنتینی له‌ مه‌درید هه‌ن، ئه‌و شاره‌ ئاسایشی باشه‌، فلۆره‌نتینۆ پێرێزی هاوڕێم داوای میواندارییه‌كه‌ی كرد و منیش قبوڵم كرد.

Fly Erbil Advertisment