ئه‌مه‌ریكا 150 بارهه‌ڵگر چه‌ك راده‌ستی یه‌په‌گه ده‌كات
ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام داوا له واشنتن ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێبهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا ئاشكرايان كرد، ئه‌مه‌ریكا 150 بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی منبج كردووه و ته‌واوی چه‌كه‌كانیشی راده‌ستی یه‌په‌گه كردووه.
میدیاكانی توركیا ئاشكراشيان كردووه، ئه‌و چه‌كانه له رێگه‌ی عێراقه‌وه گواستراونه‌ته‌وه قاميشلۆ و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و منبج ره‌وانه كراون.
راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌په‌گه له كاتێكدایه كه رۆژ به رۆژ توركیا ناڕه‌زایی خۆی دژی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه توندتر ده‌كات و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام داوا له واشنتن ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كۆتایی پێبهێنێت.