بومەلەرزە ئالاسکا وێران دەکات

باری نائاسایی لە ویلایەتێکی ئەمەریکا راگەیندرا

K24 – هه‌ولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر ویلایەتی ئەلاسکای لە ئەمەریکا هەژاند و وێرانکارییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەگەرچی ئاماری قوربانیان و زیانەکان هێشتا رانەگەیندراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کە ئێستا لە وڵاتی ئەرجەنتینە بۆ کۆبوونەوەی جی- 20، لە تویتێکدا لەبارەی بومەلەرزەکە نووسیویەتی: "خەڵکی ئالاسکا بومەلەرزیەکی گەورە لێی داون، داواتان لێدەکەم رەچاوی رێنمایەکان بکەن و خوا هەمووتان بپارێزێت".

لە ئێستادا باری نائاسایی لەو ویلایەتە راگەیندراوە و تیمە فریا گوزارییەکان لە هەوڵی بەهاناچوونی لێقەوماوانن.

سەرچاو: Daili Mail

H.J