مێركڵ به گه‌شتێكی بازرگانی ئاسایی خۆی گه‌یانده لوتكه‌ی G20 له ئه‌رژه‌نتین
فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پهكیكهوتبوو
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا تووشی گرفت هات، توانی به فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی ئیسپانی بگاته بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له لوتكه‌ی G20 بكات كه ئێستا له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وێنه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی فڕۆكه‌وانی "ئیبیریا"ـی ئیسپانی دانیشتووه‌و به‌ره‌و ئه‌رژه‌نتین ده‌ڕوات.
مێركڵ ناچار بوو به‌و شێوه‌یه گه‌شته‌كه‌ی بكات، پاش ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درووستبوو و به ناچاری له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا نیشتبووه‌وه. له‌وێشه‌وه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یه‌نرابووه شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا و به گه‌شتێكی بازرگانی ئاسایی به‌ره‌و بۆینس ئایرس چووه.
گۆڤاری دێر شپیگڵی ئه‌ڵمانی پێشتر نوسیبووی: "سیستمی په‌یوه‌ندی فڕۆكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مێركڵ به ته‌واوی پهكیكهوتووهو به‌و هۆیه‌شه‌وه تیمی فڕۆكه‌وانی ناچار بوون ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه په‌یوه‌ستن به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بنێشێننهوه.
Y la última, ya que veo les interesó. pic.twitter.com/2K4z1f2tsR
— Agustín Agüero (@AGUSAGUERO20) ٣٠ نوفمبر ٢٠١٨
Las evidencias ? pic.twitter.com/lY2Vd3e5fy
— Agustín Agüero (@AGUSAGUERO20) ٣٠ نوفمبر ٢٠١٨