دەمیرتاش: دادگاكانی توركیا یاسا ناناسن
"دادگایەك یاساكان نەناسێت چۆن پێی دەگوترێت دادگا؟"
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایدەگەیەنێت "دادگاكانی توركیا یاسا ناناسن و ئامادەم ھەموو ئەو پێشێلكاریانە بخەمەڕوو، كە دادگاكان بەرامبەریان كردووم".
دەمیرتاش لە تویتێكدا لە رێی پارێزەرەكانیەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات: "ئەو دادگایانەی من دادگایی دەكەن، لە رۆژی یەكەمەوە بە راشكاوی دەڵێن، كە یاساكان ناناسن، ئاخۆ دادگایەك یاساكان نەناسێت چۆن پێی دەگوترێت دادگا؟".
دەشڵێت: "دوای 12 رۆژی دیكە من دانیشتنی دادگاییم ھەیە، ئامادەم ھەموو ئەو پێشێلكارییانە بخەمەڕوو كە دادگاكان بەرامبەر بە من و لە دۆسیەی دادگایی كردنم دا كردوویانە".
پێشتر دادگای باڵای توركیا رەتیكردبووەوە، بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا جێبەجێ بكات و رایگەیاندبوو، دەمیرتاش بە شێوەیەكی رێك و پێك بەشداریی لە دادگاییكردنەكانیدا نەكردووە.