به‌هۆی لافاو 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
یه‌كێك له قوربانییه‌كان منداڵه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئه‌نجامی بارینی بارێنێكی زۆر شاری مووسڵی گرته‌وه، 4 كه‌س له به‌ری راستی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستدا، كه یه‌كێكیان منداڵه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئاستی ئاو له شاری مووسڵ, به‌تایبه‌ت به‌ری راستی ئه‌و شاره به‌رزبووه‌وه و چه‌ندین خانوو و ئۆتۆمۆبیل ژێرئاو كه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌و شاره رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، یه‌كێكیان منداڵه".
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پشووی فه‌رمی له سه‌رانسه‌ری داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی ئه‌و شاره راگه‌یاند، ته‌نیا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بن.
په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارێزگایه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كه‌ن، باری له‌ناكاو له سنووری ئه‌و پارێزگایه رابگه‌یه‌ندرێت.
H.B