عێراق چوارەم گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای توركییە

مامەڵە بازرگانییەكانی لەگەڵ توركیا فراوان دەكات

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی دەستەی ئاماری توركیا، عێراق لە ریزبەندی چوارەم گەورەترین وڵاتە لە ھاوردەكردنی كاڵای توركی.

دەستەی ئاماری توركیا ئاشركرایكرد، لە ماوەی ئەمساڵدا دوای ھەریەك لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا، عێراق زۆرترین كاڵای لە توركیاوە ھاوردەكردووەو ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ھەناردەكانی توركیا بۆ عێراق زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا عێراق بە بەھای 852 ملیۆن دۆلار كاڵای لە توركیاوە ھاوردەكردووە، ئەڵمانیاش لە رزیبەندی یەكەم دێت.