حكوومەتی عێراق تیمێك لەبارەی زیانەكانی لافاو پێكدەھێنێت

تیمەكە لە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكھاتووە

K24 - ھەولێر

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، سەدان خێزان لە پارێزگای نەینەوا زیانی ماددیان بەرکەوت و حکوومەتی عێراقیش تیمێک لەبارەی زیانەکانی لافاو لەو پارێزگایە پێکدەهێنێت.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەکدا ئاشكرای كرد، سەرۆک وەزیران تیمێکی لە پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەکان بۆ مامەڵەکردنی دەستبەجێ لەبارەی زیانەکانی لافاو لە پارێزگای نەینەوا پێکهێناوە و داواش لە تیمەکە دەکات کاری سەرەکیان پارێزگارکردن لە گیانی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە و دواتر دام و دەزگاکان بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو سەدان خێزان لەشاری مووسڵ و لە کەمپی ئاوارەکان زیانیان بەرکەوتووە و ئێستا بێ جێگە و شوێنی ماونەتەوە.