توركیا بۆ سیستمی به‌رگری ئاسمانی رووسیا ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
چاوش‌ئۆغڵو: سیستمی ئێس 400ـی ده‌كڕین
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "توركیا بڕیاریداوه سیستمی به‌رگری ئاسمانی "ئێس 400"ـی رووسی بكڕێت، چونكه باشترین پێشنیازی بۆ رێككه‌وتن خسته روو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆژنامه‌وانانی گووت: "كڕینی "ئێس 400" یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، گرێبه‌ستمان كردووه و بێ گومان ئه‌و سیستمه له رووسیا ده‌كڕین".
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵماندا سیستمی پاتریۆت له هاوڕێ ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان بكڕین، به‌ڵام ده‌رگایان به روودا نه‌كردینه‌وه، پێش ساڵ و نیوێك دوا نامه‌مان له‌وباره‌وه بۆ ناردن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو گووتیشی: "ئێمه ئاماده‌ین له داهاتوودا كار له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه بكه‌ین، به‌ڵام زۆر پێویستمان به كڕینی سیستمی ئێس 400 یه، رووسیاش باشترین خستنه‌ڕووی هه‌بووه بۆمان، له داهاتووشدا ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزانین كێ خستنه‌ڕووی باشتری بۆ ئێمه ده‌بێت، چونكه توركیا پێویستی به سیستمی به‌رگری ئاسمانی زیاتر هه‌یه".
توركیا و رووسیا ساڵی 2017 رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی ئێس 400 یان واژۆكردووه‌و بووه هۆی نیگه‌رانكردنی ئه‌مه‌ریكا.