گۆڕانكاری لە كاتەكانی پێدانی كارەبا دەكرێت
چەند تێبینیەك دراوەنەتە وەزارەتی كارەبا
K24 - ھەولێر
ھۆگر شاڵی، بریكاری وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریمان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا ئەنجامدا، بڕیارماندا پێداچوونەوە بەو رێنماییانەدا بكەین كە پێشتر دەرمان كردبوون و چەند سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەوە رێنماییانە پێگەیشت، بۆیە گۆڕانكاری تێدا دەكەین و لە چەند رۆژی داھاتوو بە فەرمی گۆڕانكارییەكان بڵاو دەكەینەوە".
گوتیشی: "لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی زۆرترین كات كارەبا بە ھاووڵاتیان بدەین، بەڵام بەداخەوە تائێستا نەمانتوانیوە 24 كاتژمێر كارەبا بە خەڵك بدەین، لەم مانگەدا توانیمان بەھاوكاری كۆمپانیای داناغاز بەرھەمھێنانی كارەبا زیاد بكەین، بەڵام لەكاتێكدابوو كە خواست لەسەر كارەبا زۆرە و زیادبوونەكە ھەستی پێناكرێت".
ھۆگر شاڵی، ئاماژەی بەوەشدا: "بەھۆی قەیرانی دارایی نەمانتوانی پلانی وەزارەتی كارەبا جێبەجێ بكەین، بۆ ئەوەی كێشە كارەبا چارەسەر بكەین".
ھ.م