سۆمۆ ھەناردەی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات
بەرمیلێكی نەوت گەیشتووەتە 61 دۆلار و 90 سەنت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەینێنت، مانگی رابردوو ئاستی ھەناردەی نەوت گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل بە قازانجێك دەگاتە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ، كۆی ھەناردەی نەوتی و ئەو قازانجەی كە لە مانگی تشرینی دووم تۆماركراوە ئاشكراكرد و تێیدا بڕی ھەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە زیاتر لە 101 ملیۆن و 156 ھەزار و 808 بەرمیل، بە قازانجێك دەگاتە شەش ملیار و 179 ملیۆن و 683 ھەزار دۆلار.
وەك كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، تێكڕای ھەناردەی رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 372 ھەزار بەرمیل كە لەرێگەی بەندەرەكانی باشووری عێراق و ھەروەھا بەندەری جەیھانی توركی ئەنجامدراون، ئەمەش لەكاتێكدایە تێكڕای نرخی ھەر بەرمیلێكی نەوت گەیشتووەتە 61 دۆلار و 90 سەنت.