پێشمەرگە بە سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێتەوە

"یەکەکانی 80 و 70 یەکدەخرێنەوە"

K24 – هه‌ولێر:

لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێنەوە و دواتریش  دەست بەچاکسازی و رێکخستنەوەی یەکەکانی 80 و  70 دەکرێت.

لیوا ئەبوبەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن، رۆشنبیریی و  هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "لە چوارچێوەی چاکسازیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێنەوە"

دەشڵێت: "دوای تەواوبوونی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەست بەچاکسازی و رێکخستنەوەی یەکەکانی 80 و 70 دەکرێت".

لیوا ئەبوبەکر ئاشکراشی دەکات، ئاڵوگۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و خودی خۆشی بووەتە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.

H.J

Fly Erbil Advertisment