ماليكى: سعوودييه‌ پشتيوانى داعشه‌

نورى ماليكى هێرشى كرده‌ سه‌ر سعوودييه

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى عێراق، نورى ماليكى هێرشى كرده‌ سه‌ر سعوودييه‌.

ماليكى سعوودييه‌ى به‌ هاوكارى و پشتيوانى داعش تۆمه‌تبار كرد.

ره‌تيشيكرده‌وه‌، عێراق ببێته‌ ئه‌ندامى هيچ جۆره‌ هاوپه‌يمانييه‌كى دژ به‌ ئێران‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ راديۆ و ته‌له‌ڤزيۆنى ئێراندا، ماليكى ره‌تيكرده‌وه‌، عێراق رێگه‌ بدات خاكه‌كه‌ى له‌ دژى كۆمارى ئيسلامى به‌كار بهێنرێت.

ماليكى ئه‌وه‌شى گوت: عێراق نابێته‌ به‌شێك له‌ هاوپه‌يمانييه‌ك، كه‌ وڵاتێكى پشتيوانى داعش وه‌ك سعوودييه‌ سه‌رۆكايه‌تى بكات.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، پێويسته‌ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ سوڕگه‌ى ئه‌مه‌ريكا خۆى رزگار بكات.

 سه‌رچاوه‌: روسيااليوم

ئ.ر