به‌شیر حه‌داد: هه‌رێمی كوردستان له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق سوودمه‌ند ده‌بێت
"ئه‌گه‌ر له 17%ی بودجه‌ش به هه‌رێم نه‌درێت سوود له نه‌فه‌قاتی دیكه وه‌رده‌گرین"
K24- هه‌ولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری دهۆک رایگەیاند، "نزیکەی 52 خاڵ سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پێشکەش بە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کراوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لەناو ئه‌و 52 خاڵه‌دا، 9 خاڵ تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێویسته پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی زیاد بكرێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی كرده‌وه، "به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێشكه‌شكراون، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكهێندراوه".
حه‌داد دووپاتیشیكرده‌وه، "مەرج نییە هەرێمی کوردستان رێژەی له 17%ی بودجە وەربگرێت، بەڵام دەکرێت لە نەفەقاتی سیادی و هەندێک نەفەقاتی دیکە سوودمەندبین و له‌شوێنی دیكه پشكه‌كه‌ی زیاد بكه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پشكی هه‌رێم به‌گوێره‌ی رێژه‌كه‌ی له قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدا، "گرنگە مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بخرێتە سەر بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق".
H.B