ئه‌ردۆغان: له مامه‌ڵه‌ى بن سه‌لمان رازى نين
گێڕانه‌وه‌ى سعوودييه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، يه‌كانگير نييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستى جێنشينى سعوودييه، له باره‌ى لێپرسينه‌وه له به‌رپرسانى كوشتنى خاشوقچى مايه‌ى قبوڵ كردن نييه.
له وتارى كۆتايى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى 20 له ئه‌رجه‌نتين، سه‌رۆكى توركيا گوتى: هه‌رگيز شێوازى مامه‌ڵه‌ى جێنشينى سعوودييه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ دۆسييه‌ى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى قبوڵ ناكه‌ين.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌شى له ئاستى هه‌ماهه‌نگى سعوودييه له‌گه‌ڵ توركيا گرت سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنى ورده‌كانى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، گێڕانه‌وه‌ى سعوودييه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، يه‌كانگير نييه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا سعوودييه قسه‌كانى دژيهكيان تێدايه.
دووپاتيشيكرده‌وه، تا ئێستا لايه‌نى سعووديى پهردهيان له‌سه‌ر راستى رووداوه‌كه لانه‌داوه و بكوژه‌كانيان ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌ر، جه‌مال خاشوقچى رۆژنامه‌نووسى نه‌يارى عه‌ره‌بستانى سعوودييه سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ كرد و ئيدى نه‌گه‌ڕايه‌وه.
سعوودييه دانى ناوه به‌وه‌دا كه خاشوقچى كوژراوه و جه‌سته‌ى پارچه پارچه كراوه و گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر