وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: زانيارى نوێمان له باره‌ى پێشمه‌رگه ديله‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه
سەرەداویان لەسەر پێشمەرگە دیلەکان دەستکەوتووە
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای كرد، سەرەداویان لەسەر پێشمەرگە دیلەکان دەستکەوتووە و لە رێگەی ئەو زانیاریانەوە بەشوێن چارەنوسی پێشمەرگە دیلەکانن.
له‌و باره‌يه‌وه، ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، لە لیژنەی بەرگری و ئاسايشى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بەدواداچوون بۆ چارەنوسی پێشمەرگە دیلەکان دەستپێدەکەین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق توانيان والى كه‌ركووك له به‌غدا ده‌ستگير بكه‌ن.
به‌رپرسه ده‌ستگيركراوه‌كه‌ى داعش، والی کەرکووک بووە و نازناوی ئەبوو حەمزەی كورديى لە خۆی ناوە و لەبارەی چارەنوسی پێشمەرگە دیلەکان دەڵێت: ئەوان دوای هێرشەکانی پێشمەرگە بۆ نزیک موسڵ بۆ ورە بەرزکردنەوەی چەکدارەکانیان پێشمەرگەکانیان خستە نێو قەفەز و لە حەویجە نمایشیان پێکرا و دواتر رەوانەی موسڵ کران.
لەشەڕی داعش و پێشمەرگە لە ماوەی سێ ساڵی شەڕدا هەزار و700 پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش برینداربوون و زیاتر لە 50 پێشمەرگەش بێ سەروشوێنن.