ئومێد خۆشناو: ئامادهكارييهكانى پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ته‌واو بوونه
له رۆژى سێشه‌ممه‌وه شاندى دانووستانكارى پارتى ده‌ست به گفتوگۆكانى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئومێد خۆشناو رايگه‌ياند، سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى كۆده‌بێته‌وه و له رۆژى سێشه‌ممه‌وه شاندى دانووستانكارى پارتى ده‌ست به گفتوگۆكانى ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، ئومێد خۆشناو گوتى: هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراستهيهن كار بكرێت بۆ بچووككردنه‌وه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت يهكبخرێن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانيان يان بكرێنه ده‌سته، چونكه ره‌نگه دهستهيهك بن كاره‌كانيان باشتر راييبكهن.
هه‌روه‌ها گوتى: پارتى هه‌نگاوه‌كانى ده‌ست پێده‌كات و ئاماده‌كارييه‌كان ته‌واو بوونه. هيوادارين بتوانين به زوويى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت ده‌ستپێبكات.
زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نەنراون و دیاریش نییە پارتی لە حكومەتی نوێ‌دا بەشداری بە كێ دەكات.
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رايگه‌ياند، کێشەی ناوخۆیی حزبەکان رێگرن لە زوو پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ.
لە بەرامبەردا ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێی وایە پێکھینانی حکومەت زۆر دوا کەوتووە و بە پێویستی دەزانێت پەلە لە پێک‌ھێنانی ئەو حکومەتە بکرێت.
پارتی گەڕێکی دیکەی دانوستان، بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان دەستپێدەکات، یەکێتی بە پلەی یەکەم و بزووتنەوەی گۆڕانیش بە پلەی دووەم، ئامانجی پارتین بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
به راى ئه‌حمه‌د كانى،رەنگە پێک‌ھێنانی حکومەت مانگێکی دیکە درێژە نەکێشێت، چونکە حزبەکەی مەبەستیەتی پێک‌ھێنانی حکومەت زۆر دوا نەکەوێت.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى چاكسازى له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا، له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24دا ئومێد خۆشناو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، فراكسيۆنى پارتى رێگه نادات پرۆژه ياساى چاكسازى بخرێته موزايه‌ده‌ى سياسييه‌وه.
گوتيشى: ئێمه زۆر پشتيوانى له پرۆژه ياساى چاكسازى ده‌كه‌ين و ئێستاش ئێمه ده‌ستبه‌ردارى پرۆژهياساكه نابين.
روونيشيكرده‌وه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى په‌نا بۆ زۆرينه و كه‌مينه دهبهين و پرۆژه ياساكه په‌سند ده‌كه‌ين.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رێبوار بابكه‌يى، رايگه‌ياند، گەر لایەنەکانی دیکە ببنە ئاستەنگ ئەوا پارتی بە زۆرینە ئەو پرۆژەیە پەسەند دەکات.
هاوکات پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، مسليم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ، جەختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان پشتيوانى له په‌سندكردنى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موار ده‌كرێته‌وه.