هاوپه‌یمانان چه‌كی پێشكه‌وتوو راده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌كەن
چەكەكان بۆ سەنگەرەكان گواستراونەتەوە
K24 - ھەولێر
روانگه‌ی سووری ئاشكرای ده‌كات، هاوپه‌یمانان چه‌كی پێشكه‌وتوو راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كەن.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتوو و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی نوێ راده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌كات.
راشیگەیاندووە، هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی چه‌ك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان ره‌وانه‌ی باره‌گاكانی هه‌سه‌ده له‌ناوچه‌ی هه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور كردووه و ئه‌و چه‌كانه له هه‌ریه‌كه له عه‌ین عیسا و كۆبانێوه بۆ هه‌سه‌ده‌یان گواستووه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره دژی داعش له ده‌وروبه‌ری دێرزوور ده‌كەن.