سه‌رۆك بارزانى گه‌يشته‌ به‌غدا

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گه‌يشته‌ شارى به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى گه‌يشته‌ شارى به‌غدا.

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له‌ نوێنه‌رانى كورد و به‌رپرسانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان پێشوازى له‌ سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.

بڕیار وایە سەرۆك بارزانی لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆببێتەوە و لەبارەی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا، گفتوگۆ بكەن.