سه‌رۆك بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق كۆده‌بێته‌وه و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ سووربوونى خۆى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى راگه‌ياند.
عه‌بدولمه‌هدى گوتيشى: هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ين.
سه‌رۆك وه‌زيران له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ههفتانهيدا، كه دوێنێ ئه‌نجاميدا، گوتيشى: ئه‌و پرۆژهيهمان خاڵ له‌سه‌ر پيته‌كان داده‌نێت.
سه‌باره‌ت به كڕين و فرۆشتنى پۆسته وه‌زارييه‌كان، سه‌رۆك وه‌زيران گوتى: له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا، كارى خۆمان ده‌ستپێده‌كه‌ين و ئه‌و زانياريانهى باس له كڕين و فرۆشتنى پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، راستن و ناكرێت چيديكه چاوه‌ڕێى لايه‌نه‌كان بكه‌ين بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته خاڵييهكان.
ئاشكراشيكرد، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆده‌بێته‌وه و هه‌ردوولا پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق گوتيشى: به ئيجابييهوه ده‌ڕوانينه ئه‌و سه‌ردانه.
ئ.ر