فوئاد حوسێن: سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا گرنگه‌

په‌يوه‌ندى به‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى به‌غدا هه‌يه‌

K24 – به‌غدا:

جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروبارى دارايى و وه‌زيرى دارايى حكومه‌تى عێراق، فوئاد حوسێن رايگه‌ياند، سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا گرنگه‌ و په‌يوه‌ندى به‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه‌.

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، فوئاد حوسێن راشيگه‌ياند، هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان و خودى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش سه‌ردانه‌كه‌يان پێ گرنگه‌ و به‌ بايه‌خه‌وه‌ بۆى ده‌ڕوانن.

روونيشيكرده‌وه‌، ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر بوونه‌ و باشتريش ده‌بن له‌ داهاتوودا و له‌ نێوان هه‌ردوولاشدا په‌يوه‌ندييه‌كى رۆژانه‌ و دانووستان هه‌يه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.