سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
سەرۆک مه‌سعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک مه‌سعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە سبه‌ى پێنجشەممە سەرۆک بارزانی سەردانی شاری بەغدا بكات، لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق باس لە پرۆسەی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور بكات.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا به يه‌كه‌م سه‌ردانى داده‌نرێت، دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکاتی عادل عەبدولمەهدی، کە سەرۆک بارزانی پشتگیری خۆی بۆ حکومەتەکەی راگەیاندووه.