مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 9 دابەش دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی مانگی 9ی 2018ی ژمارەیەك وەزارەت دابەش دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سبەی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت".
سەرچاوەكەی ئاشكرای كرد: "رۆژی سێشەممە 11/12/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت".
رۆژی 5 ئەم مانگە مووچەی مانگی ئەیلوولی 2018 دەستیپێكرد و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم وەزارەت دابەشكرا.