له رۆژههڵاتى كوردستان لافاو ژمارهيهك پردى داڕووخاندووه
بە ھەزاران كەس رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە
K24 – ههولێر:
باران بارینی بەخوڕ بووهتە ھۆی درووستبوونی لافاو لە بەشێكی بەرچاو لە پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێراندا.
سەرۆكی یەكەی فریاكەوتنی ئێران ئاشكرایكردووە، كە بەھۆی باران بارینە بەخوڕەكەی چەند رۆژی رابردوو بە ھەزاران كەس رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە و لە بەشێك لە ناوچەكانیش باری نائاسایی راگەیهندراوە.
به گوێرهى زانيارييهكان لە پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، لوڕستان و ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھاوكات چەندین پارێزگای ئێران زیان بەر پرد و رێگەكانی ھاتوچۆ و بەشێك لە گوندەكانی ئەو ناوچانە كەوتووە.
ئەوە لەكاتێكدایە، كە یارمەتی گەیهندراوەتە سەدان ماڵى زيانلێكهوتووى گوندهكان.