نادیه موراد: ئه‌گه‌ر داعش دادگایی نه‌كرێت گروپی توندڕه‌وتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
"هیچ داعشێك له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دادگایی نه‌كراوه"
K24- هه‌ولێر:
نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند؛ "ماوەی چوار ساڵە هیچ داعشێک لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیانداوە دادگایی نەکراون"، گوتیشی: "ئەگەر توندڕەوەکان دادگایی نەکرێن رەنگە لە داهاتوودا گروپی توندڕەوتر لە داعش دروست ببن".
ئه‌م قسانه‌ی نادیە موراد لە رێوڕەسمێكی تایبه‌تدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆ هاتوون، كه بڕیاره سبه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ بدرێت و رایگەیاند، "داعش هیچ جیاوازییەکی لەنێوان پیاو، کچ و ژنانی ئێزدی نەکردووە و وەکو یەک مامەڵەی لەگەڵیان کردوون".
ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە ھاوبەشی بە نادیە موراد و دەنیس مەکواگی دەبەخشرێت.
H.B