له هه‌رێمى كوردستان داواكارى گشتيى نزيكه‌ى 5 هه‌زار دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵى ره‌وانه‌ى دادگا كردووه
به‌غدا ياسايهكى نوێى ده‌ركردووه، به‌ڵام له هه‌رێم كار به ياسايهكى ساڵى 1979ى تايبه‌ت به داواكارى گشتيى ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
دەزگای داواكاری گشتی لە سێ ساڵی رابردوودا نزیكەی 4 ھەزار و 800 كەیسی دژ بە گەندەڵی جوڵاندووە و رەوانەی دادگای كردوون.
سەرۆكی داواكاری گشتی لە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، یاسای ساڵی 1979ی تایبەت بە داواكاری گشتی بە بەربەست دەزانێت و داوای گۆڕینی دەكات بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژەیان ناردووەتە پەرلەمان، بەڵام كاری تەواوی لەسەر نەكراوە، چونكە وەك داواكاری گشتی دەڵێت: بە گۆڕینی یاساكە دەستیان واڵاتر دەبێت.
ئێستا حكومەتی عێراق كار بە یاسایەكی نوێی داواكاری گشتی دەكات، كە ساڵی 2017 دەرچووە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان ھێشتا كار بە یاسای ژمارە 159ی ساڵی 1979 دەكرێت.
له باره‌ى عێراقيشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زيران پەردەى لە سەر 13 ھەزار دۆسييه‌ى گەندەڵی هه‌ڵماڵيوه و رەوانەی دەستەی نەزاھەی كردوون.
هه‌ندرێن دۆسكى ئه‌ندامى ليژنەی نەزاھەی پەرلەمانی عێراقیش ئاشكرايكرد، لە ساڵی 2003وە تا ئێستا یەک تریلیۆن دۆلار داھاتی تەنھا نەوت بووە و زیاتر لە 500 ملیار دۆلاری دیار نەماوە، بۆیە پەرلەمانی عێراق ھەوڵی ھەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای گەندەڵی دەدات، تاوەکو پارە بە ھەدەردراوەکان بگەڕێنێتەو و گەندەڵکارانیش بداتە دادگا.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
شڤان جه‌بارى - به‌غدا