هه‌نگاريا: به‌رده‌وام ده‌بين له هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه
سوپاسالارى هه‌نگاريا: ئه‌سته‌مه داعش به ته‌واوى له‌ناو بچێت
K24 – هه‌ولێر:
سوپاسالاری هەنگاریا، فێرێنس کۆ رۆم، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رايگه‌ياند، هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
گوتيشى: ئاسان نییە بۆ تا هەتایە کۆتایی بە داعش بهێنرێت هەر بۆیە هەماهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان درێژە پێدەدەن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جه‌بار ياوه‌ر، ئاماژەى به‌وه كرد، شاندی هەنگاریا چەند بەڵێنێکییان بەئەوان داوە لەوانە زیادکردنی هاوکاری پزیشکی و پێدانی چەک و راهێنانی زیاتر.