ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى هێرش بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات

لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا لەشاری ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هەموو ئامادەکارییە كراوه‌.

گوتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات.

ئەردۆغان هەروەها گوتی: لە ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ناکەنە ئامانج.