به‌غدا ره‌تيكرده‌وه هيچ زيندانييه‌كى سوسێ رايكردبێت
له ئاستێكى توند و تۆكمه‌دا پارێزگارى له زيندانى سوسێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دادى عێراق ره‌تيكرده‌وه، هيچ زيندانييه‌كى زيندانى سوسێ رايكردبێت.
وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياندووه، به هێزێكى ئه‌منى به‌هێز و له ئاستێكى توند و تۆكمه‌دا پارێزگارى له زيندانى سوسێ ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له راكردنى زيندانيان له زيندانه‌كه ده‌كرێت دوورن له راستييه‌وه و هيچ بنه‌مايه‌كيان نييه.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشيكردووه، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياند، پشت به سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ره‌سمى ببه‌ستن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانيان و هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه عه‌ره‌بييه‌كانى (سكاى نيوز و سۆمه‌ريه) و ده‌يان سايتى ديكه‌ى هه‌واڵيى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراقييه‌وه بڵاويانكرده‌وه، له زيندانى سوسێى نزيك سلێمانى ژماره‌يه‌ك زيندانيى رايانكردووه و توانراوه 10 كه‌س له زيندانييه راكردووه‌كان ده‌ستگير بكرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ كه‌ناڵى سۆمه‌ريه پشتڕاستى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى دوێنێ زيندانييه‌كان توانيويانه له قه‌ڵاى سوسێ رابكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێستا نه‌توانراوه بزانرێت چه‌ند زيندانى توانيويانه رابكه‌ن.
زيندانى سوسێ ده‌كه‌وێته دوورى 60 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى شارى سلێمانى و زۆرينه‌ى زيندانييه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن به هۆى تيرۆره‌وه ده‌ستگيركراون و سزايان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.