منداڵێكى هيندستان به هۆى ته‌والێته‌وه سكاڵا له‌سه‌ر باوكى تۆمار دەکات
حەنیفەى ته‌مه‌ن 7 ساڵ لە ساکاڵاکەی بۆ پۆلیس وتوویه‌تى: باوكم فێڵی لێکردووم و دەبێت دەسبەسەر بکرێت چونکە منی شەرمەزار کردووە.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا داواكارى كچێكى هيندستانى له باوكى ئه‌وه بووه، توالێتێكى بۆ درووست بكات، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى له قوتابخانه، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى باوكى به‌ڵێنه‌كه‌ى ناباته سه‌ر، كچه‌كه سكاڵاى له دژى باوكى تۆمار كردووه.
حەنیفەى ته‌مه‌ن 7 ساڵ لە ساکاڵاکەی بۆ پۆلیس وتوویه‌تى: باوكم فێڵی لێکردووم و دەبێت دەسبەسەر بکرێت چونکە منی شەرمەزار کردووە.
حەنیفە لە شاری ئامبوور لە ويلايه‌تى تامیل نادۆ لە باشووری هیندستان لەگەڵ خێزانى ژیان بە سەر دەبات و هیچ کات تەوالێتان لە ماڵ نەبووە. ئه‌وه‌شى وتووه، كه هەندێک لە دراوسێكان تەوالێتیان هەیە و کاتێکیش لە باخچەی ساوایان بووە داوای لە باوكى کردووە تەوالێت درووست بکات چونکە شەرم دەکات لە پێش چاو خەڵکی بچێته سه‌ر ئاو، به‌و هۆيه‌وه زۆر نيگه‌رانه.
حه‌نيفه لە نامەکەی بۆ پۆلیس باسى له‌وه‌شكردووه، باوكى 2 ساڵ پێش ئێستا به‌ڵێنى پێداوه ئەگەر نمره‌كانى باش بێت تەوالێتى بۆ درووست دەکات.
حه‌نيفه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا 20 مه‌داليا و بڕوانامه‌ى خۆى بردووه بۆ پۆليس و سه‌لماندوويه‌تى كه نمره‌كانى به‌رزن و ده‌بێت باوكى به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
ئیحسانوڵڵا باوكی حەنیفه هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، له لايه‌ن پۆليسه‌وه بانگ كراوه بۆ بنكه و له‌وێ كچه‌كه‌ى و هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى بينيوه و شڵه‌ژاوه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌به‌رده‌م پۆليس وتوويه‌تى به هۆى بێ پاره‌يى و نه‌بوونييه‌وه نه‌يتوانيوه به‌ڵێنه‌كه‌ى به‌رێته سه‌ر و داواى هاوكارى له حكومه‌تيش كردووه، به‌ڵام هيچ هاوكارييه‌ك نه‌كراوه.
پۆليس ستايشى هه‌وڵه‌كه‌ى حه‌نيفه‌يان كردووه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێويسته له باخچه‌ى ساوايانه‌وه هه‌وڵ بدرێت منداڵان فێرى به‌كارهێنانى ته‌والێت بن و داوا له دايك و باوكيان بكه‌ن كه لە ماڵەوە تەوالێت درووست بکەن.
حکوومەتی هیند بڕیاری داوە تا ساڵی 2019 هەر ماڵێک لە هیندستان نه‌بێتە خاوەن تەوالێت، لێپرسينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نوێ، ده‌ركه‌وتووه، 89٪ خەڵکی گوندەکانی هیندستان لە دەرەوە کاری تەوالێت دەکەن چونکە نایانەوێت تەوالێت خاوێن بکەنه‌وه یان لە نزیکی تەوالێت ژیان بە سەر ببەن.
رێكخراوى یونسێف له راپۆرتێكدا رايگه‌ياندووه، زۆربەی خەڵکی هیندستان تەوالێتیان نیە و نزیکەی 500 ملیۆن کەس لە دەره‌وە ده‌چنه سه‌ر ئاو. تەنانەت لەو شوێنانەش کە تەوالێت دروستکراوە خەڵک بەکاری ناهێنن.
