سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات
بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى به بۆنهى يادى دامهزراندنى حزبى زهحمهتكێشانى كوردستانهوه پهيامێكى پيرۆزبايى ئاراستهى دهستهى سهرۆكايهتى ئهو حزبه كرد.
دهقى پهيامهكهى سهرۆك بارزانى
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برایانی بەڕێز لە دەستەی سەرۆكایەتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەموو كادیر و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئازادی و فرەلایەنیی سیاسی یەكێكە لە دەستكەوتەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرهەمی قوربانیدانی گەلەكەمانە و پێویستە هەموومان گەشەی پێ بدەین و بیپارێزین.
لەو بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك وچالاكییەكانتان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و برایەتی و تەبایی سیاسیی لە كوردستان.
مسعود بارزانی