سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دێته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌مێكی ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
بڕیاریشه حه‌لبووسی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بمێنێته‌وه و چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش ئه‌نجامبدات.
نوێده‌كرێته‌وه..