له په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا داوا ده‌كرێت هه‌ولێر ببێته هاوبه‌شى رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ به‌غدا
فراكسيۆنه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن هه‌ولێر لايه‌نێكى كاراى رێككه‌وتنيان بێت له‌گه‌ڵ عێراق
K24 – برۆكسل:
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی كوتله جیاجیاكانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی كارای ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه بێت، كه له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و عێراق واژووكراوه.
له‌و باره‌يه‌وه به‌رپرسى نوێنهرايهتييهكه، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، تایبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌یاند، له هه‌وڵداین دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.