توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه ده‌كات
تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو سوپای توركیا، هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه له چیاكانی شنگال و قه‌ره‌چووغ ئه‌نجامدا و به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش، نزیكه‌ی 30 ئامانجییان پێكاوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك په‌كه‌كه‌ش، به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه چوار ژن گیانییان له ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، خوڵووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه‌ی ئاسمانی ده‌كات له دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكی له دژی ئه‌و هێرشانه نه‌بووه و ته‌نانه‌ت هیچ به‌رپرسێكی فه‌رمییش له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی نه‌داوه.
ماوه‌یه‌كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق ده‌ستپێكردووه و بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش (نێوان باشوور و باكووری كوردستان) بۆردومان ده‌كات.
ئ. م