گەنجێك بە چەقۆ کوژرا

"پێنج كەس دەسگیركران"

K24 - گەرمیان

لە دەڤەری گەرمیان گەنجێك بە چەقۆ لەلایەن كەسێكی دیكەوە كوژرا.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لە پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لە قەزای كەلار دوای ئەوەی شەڕ لەنێوان چەند گەنجێك دروست دەبێت یەکێکیان بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەر بەرامبەرەکەی و بەسەختی برینداری دەکات دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدەستدا".

روونیكردووەتەوە: "ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە بەناوی هەردی مەجید ئەحمەد، لە دایکبووی ساڵی 1997 و دانیشتووی گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارە، ئێستا پێنج كەس وەك تۆمەتبار دەستگیر کراون و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 406 بەندکراون".