به ڤیدیۆ.. له شه‌قامێكی ئه‌مه‌ریكا پاره ده‌بارێت
نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆلار رژاوه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو له شه‌قامێكی ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكا، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی پاره، له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی، بڕێكی زۆر پاره‌ی لێ ده‌كه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌كه، كه دۆلاره، ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كه، شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانییان راده‌گرن و ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ش زیاتر له 10 رووداوی پێكدادانی ئۆتۆمبێل تۆماركراون.
به گوێره‌ی تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی، ئۆتۆمبێله‌كه بڕی 300 هه‌زار دۆلاری گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی بوونه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌رگاكانی دواوه‌ی، بڕی 95 هه‌زار دۆلاری لێكه‌وتووه و ته‌نها 205 هه‌زار دۆلار ماوه‌ته‌وه.
ئ. م