به هۆى سووتانى ماڵه‌كه‌يانه‌وه سێ منداڵ گيانيان له‌ده‌ستدا و ژيانى دايكيشيان له مهترسيدايه
منداڵه‌كان يه‌كێكيان ته‌مه‌نى يه‌ك ساڵه و دووه‌ميان ته‌مه‌نى 2 ساڵه و گهورهكهشيان ته‌مه‌نى 5 ساڵه
K24 – سلێمانى:
ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ماڵى هاووڵاتييه‌ك ئاگرى گرت و به‌و هۆيه‌وه سێ منداڵى خێزانێك گيانيان له‌ده‌ستدا و دايكيشيان به سه‌ختى سووتاوه.
منداڵه‌كان يه‌كێكيان ته‌مه‌نى يه‌ك ساڵه و دووه‌ميان ته‌مه‌نى 2 ساڵه و گهورهكهشيان ته‌مه‌نى 5 ساڵه و دايكه ته‌مه‌ن 23 ساڵييهكهشيان به رێژه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى جه‌سته‌ى سووتاوه و ژيانى له مهترسيدايه.
كاتژمێر 11ى ئه‌مشه‌و، په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى ورده‌كارى نوێ له باره‌ى چاره‌نووسى دايكيان و رێككاره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى برينه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو.