وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له به‌غدايه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، هايكۆ ماس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌يشته شارى به‌غدا.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، هايكۆ ماس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌يشته شارى به‌غدا.
كه‌ناڵى (RT)ى رووسى بڵاويكرده‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقييه‌كه‌ى و گه‌وره به‌رپرسانى ديكه‌ى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
بڕياره له‌و سه‌ردانه‌يدا، هايكۆ ماس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق كۆببێته‌وه.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا باس له پرسى به‌شداريكردنى ئه‌ڵمانيا له دووباره بنياتنانه‌وه‌ى ناوچه زيان لێكه‌وتووه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر يه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق.
ئ.ر