روانگه‌ى سووريا: ئه‌مه‌ريكا 150 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى گه‌ياندووه‌ته رۆژهه‌ڵاتى فورات
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه له ئانوساتێكى نزيكدا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێبكات
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا هێزى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى بنكه‌كانى له باكوورى سووريا كرد.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، هاوپه‌يمانى 150 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى گه‌ياندووه‌ته باكوورى سووريا.
گوتيشى: هه‌موو جۆره چه‌ك و پێداويستييه‌كى سه‌ربازى و ئۆتۆمبێلى جۆرى هامه‌ر له ناو ئه‌و پێداويستيانهن، كه ره‌وانه‌ى بنكه‌كان كراوون.
به گوێره‌ى روانگه‌كه، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى رۆژى 30ى نۆڤێمبه‌رى رابردوو، 75 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كردووه.
ناردنى ئه‌و كۆمه‌كه سه‌ربازييه بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى باكوورى سووريا له كاتێكدايه، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات كه له ئانوساتێكى نزيكدا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستپێبكات.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر