نوێنه‌ران ده‌نگيان به سێ وه‌زيرى ديكه‌ى حكومه‌تى عێراق دا
له دانيشتنى پێنجشه‌ممه ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ى سوێندى ده‌ستوورى بخۆن
K24 – هه‌ولێر:
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر سێ وه‌زيرى ديكه‌ى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى درا.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواى له وه‌زيره‌كان كرد له دانيشتنى پێنجشه‌ممه ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ى سوێندى ده‌ستوورى بخۆن.
هه‌ريه‌ك له عه‌لى عه‌بدولئه‌مير حه‌مدانى بۆ وه‌زيرى رۆشنبيرى، نورى ناتق حه‌ميد بۆ وه‌زيرى پلاندانان و قوسه‌ى سوههيل بۆ وه‌زيرى خوێندنى باڵا ده‌نگيان پێدرا.
هه‌روه‌ها بۆ دانيشتنى رۆژى پێنجشه‌ممه، بڕياره وه‌زيرى كاره‌باى حكومه‌ت بانگهێشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ لێپرسينه‌وه.