ئەمساڵ 80 رۆژنامەنووس کوژراون

کوشتنی رۆژنامەنووسان زیادیکردووە

K24 - هه‌ولێر:

رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنوور ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مساڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، نزیكه‌ی 80 رۆژنامه‌نووس كوژراون و زۆرترین رێژه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌ووسانيش له‌ ئه‌فغانستان تۆماركراوه‌.

بە گوێرەی راپۆرتێکی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسانيش هەڕەشەکان و کوشتنی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری جیهان ئەمساڵ زیادی کردووە.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان, ئامارێكی جیاوازی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاشكرای ده‌كات، ئەمساڵ 53 رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان کوژراون.

بە گوێرەی راپۆرتی هەردوو رێکخراوەکەش زۆرینەی رۆژنامەنووسە قوربانییەکان لە ئەفغانستان بوون و وه‌ك مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامه‌وانانیش دانراوه‌.

ئ. م