توركيا هێزى زياترى ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى سووريا كرد
سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا كرد. سوپاى توركياش هێزى زياترى گهيانده ناوچه سنوورييه‌كانى سووريا.
توركيا سه‌رقاڵى ئامادهكارييهكانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ههسهدهدايه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ يه‌كه‌ى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه سنوورييه‌كان كراون.
كاروانى سه‌ربازى زياترى توركيا گه‌يشتوونه‌ته ويلايه‌تى غازى عه‌نتاب و به‌ره‌و ويلايه‌تى هاتاى به‌ڕێوه‌ن بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزانه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده‌دا مۆڵدراوون.
دوێنێش سوپاى توركيا سێ كاروانى سه‌ربازى گهيانده ويلايه‌تى كليس.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا توركيا به‌رده‌وام هێزه له سنوورى حه‌له‌ب كۆده‌كاته‌وه.
توركيا بڕياريداوه هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات.
رۆژى 12ى ئه‌م مانگه، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، سوپاى توركيا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و رێگه نادات كيانێكى كورديى له‌و ناوچانه درووست ببێت.
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنيشى دا هێرش بكاته سه‌ر شارى منبج له پارێزگاى حه‌له‌ب، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا له‌و ناوچانه بكشێته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيپێكرد.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، پێنتاگۆن رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماونه‌ته‌وه و شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه.
دانا دبليو وايت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌ستكراوه به پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازان بۆ نيشتمانهكهيان و به‌و جۆره هه‌نگاو ده‌نێين بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، بۆ پاراستنى گيانى هێزه‌كان و سه‌لامه‌تييان ورده‌كارى زياتر بڵاو ناكه‌ينه‌وه.
له يه‌كه‌م كاردانهوهشياندا، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا فه‌رمانده باڵاكانى هه‌سه‌ده‌يان له بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌كه له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكرايكردووه، بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته شۆك بۆ فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا زۆر جياواز و ناكۆكه له‌گه‌ڵ بڕيارى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى كه له 48 كاتژمێرى رابردوودا گهياندبوويه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
به گوێره‌ى روانگه‌ى سووريا، بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و بڕياره له كاتێكدايه، هێزه‌كانى توركيا له سه‌ر سنوور و له سنوورى هه‌ردوو رووبار‌ى ديجله و فورات و نزيكى منبج كۆبوونه‌ته‌وه و به نيازى هێرشكردنن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
باسى له‌وه‌شكردووه، گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به توركيا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ به‌شداريكردن له‌و هێرشه توركيا ده‌يكاته سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى، لينزى گراهام رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كورد ده‌خاته مهترسييهوه.
ئه‌و سيناتۆره گوتيشى: داعش له سووريا له ناو نه‌چووه.
.png)
كشانه‌وه‌ى كتوپڕى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، پرسى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا له‌و وڵاته هاتووه‌ته به‌رباس.
هاوكات له ديمه‌شق، وهليد موعه‌ليم وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رۆژى دووشه‌ممه رايگه‌ياند، رازى نابين هيچ كيانێكى كورديى له سووريا دابمه‌زرێت.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياند، له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كشێنه‌وه و سووريا به‌جێده‌هێڵن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ساره ساندرز، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ده‌ستيان به كشانه‌وه له سووريا كردووه.
ساندرز گوتى: ده‌ستمان كردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ نيشتمان و قۆناغێكى نوێ له هه‌ڵمه‌تى دژى داعش هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، ته‌نيا هۆكارى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا داعشه.
تره‌مپ له تويتێكدا نووسيويه‌تى: "هۆكارى سه‌ره‌كى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له ماوه‌ى سهرۆكايهتييهكهيدا شكستپێهێنانى داعشه و ئه‌و ئامانجه‌ش بهديهاتووه".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له سووريا ئێمه شكستمان به داعش هێناوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بوو هێزه‌كانمان له سووريا مابوونه‌وه".
ئه‌م تويتهى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاويكرده‌وه، پرسى كشانه‌وه‌ى يه‌كجارى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه باسيان له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتايهاتنى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا دژى داعش، ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيم ماتيس و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا باسيان له‌وه ده‌كرد، بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ له سووريا ده‌مێننه‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى رابردوودا پشتيوانى و كۆمه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه كردووه له به‌رامبه‌ر شهڕكردنيان دژى رێكخراوى داعش.
ئ.ر