له باره‌ى بڕينى مووچه‌ى به‌شێك له كه‌مئه‌ندامانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، ورده‌كارى بڕينى مووچه‌ى هه‌زاران هاووڵاتى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
دوای ساڵێک لە پێداچوونەوەو توێژینەوە لەسەر دووبارە پشکنینەوەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت بە فەرمانێکی وەزاری ژمارە 1710 لە ڕێکەوتی 10/12/2018 ئاماژە بە کۆنوسی کۆبوونەوەی رێكکەوتی 26/11/2018 لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت رێکەوت حمە ره‌شید بۆ تاوتوێکردنی پرسی کەمئەندامان بڕیاردرا بە:
1.ڕاگرتنی مووچەی ئەو کەمئەندامانەی کە نەهاتوون بۆ پشکنین و هەروەها مووچەی ئەو کەمئەندامانەی کە لە لێژنەی پزیشکی دەرنەچوون لە ڕێکەوتی 1/3/2018.
2.ئامادەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامانەی کە شایستەن بۆ سودمەند بوون بەپێی ڕێژەی کەمئەندامیان بە بەرزکردنەوەیان بۆ سەرۆکايه‌تی ئەنجوومەنی وەزیران تاکو لەجیاتی دانانیان بۆ بکرێت و سوودمەندبن لە مووچەی کەمئەندامی.
3.هەر کەمئەندامێکی تانەدار لە لێژنەی تێهەڵچوونەوەی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دروست دەکرێت بینراو ڕێژەی یاسایی هەبووە ئەوا مووچەکەی بۆ دەگەڕێتەوه.
ئەم فەرمانە بۆ گەڕاندنەوەی مافی کەمئەندامانە و بڕینی مووچەی ئەو کەسانەی نا شایستەن بەم مووچەیە بەناوی کەمئەندامیەوە وەردەگرن.
هەروەها بە پشت بەستن بە ئەحکامی ماددەی 18 لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە 22 ی ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕێنماییە دەرکراوە:
ڕێنمای ژمارە 2ی ساڵی 2016
بڕینی مووچەی ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتانەی کە فەرمانبەرن لە کەرتی گشتی و ڕێژەی کەم ئەندامیان لە %70 کەمترە.
بەپێی ئەم رێنماییە دەبێت کەسی کەمئەندام کە فەرمانبەرە لە کەرتی گشتی ڕێژەی کەم ئەندامیيەکەی لە سەروی %70 بێت.
راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
19/12/2018