دانەوەی قەرزی بانكی كشتوكاڵيی جووتیاران بۆ ماوەی ساڵێك دواخرا
بۆ ئەو جووتیارانەی كە قەرزیان وەرگرتووە
K24 – ههولێر:
ئهنجوومهنى وهزيرانى ههرێمى كوردستان بڕياريدا وهرگرتنهوهى قهرزى كشتوكاڵيى له جوتياران بۆ ساڵى 2019 دوابخات.
لهو بارهيهوه، ماجد ده باغ بەڕێوەبەری راگهياندن لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بە گوێرهى نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەت كراوە رەزامەندی درا لەسەر دواخستنی قەرزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ساڵى 2019 بۆ ئەو جووتیارانەی كە قەرزیان وەرگرتووە.