له سه‌رێ كانى ئاماده‌كارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى توركيا ده‌كرێت و ديمه‌شق بێده‌نگه
واشنتن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی فورات نیگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكى سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وامه، له به‌رامبه‌ردا، تا ئێستا حكومه‌تی سووریا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیا بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات داواى كرد، حكومه‌تی سووریا ئه‌ركى خۆى ئه‌نجام بدات و چیتر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بێ ده‌نگ نه‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، هاووڵاتییانی سه‌رێ كانیێ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌گه‌رى شه‌ڕى توركيا و هاووڵاتییان ده‌ڵێن: وێڕای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وامن و خاكی خۆیان چۆڵ ناكه‌ن و به‌رگری لێده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی فورات رازییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، واشنتن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی فورات نیگه‌رانه، به‌ڵام به گووته‌ی پسپۆڕان توركیا ده‌ستبه‌رداری ئۆپه‌راسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی فورات نابێت.
له‌و ميانه‌يه‌دا، دوێنێ سوپاى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستى به كشانه‌وه له سووريا كرد. سوپاى توركياش هێزى زياترى گهيانده ناوچه سنوورييه‌كانى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، دوێنێ يه‌كه‌ى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه سنوورييه‌كان كراون.
كاروانى سه‌ربازى زياترى توركيا گه‌يشتوونه‌ته ويلايه‌تى غازى عه‌نتاب و به‌ره‌و ويلايه‌تى هاتاى به‌ڕێوه‌ن بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزانه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده‌دا مۆڵدراوون.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا توركيا به‌رده‌وام هێز له سنوورى حه‌له‌ب كۆده‌كاته‌وه.
توركيا بڕياريداوه هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات.
رۆژى 12ى ئه‌م مانگه، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، سوپاى توركيا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و رێگه نادات كيانێكى كورديى له‌و ناوچانه درووست ببێت.
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنيشى دا هێرش بكاته سه‌ر شارى منبج له پارێزگاى حه‌له‌ب، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ريكا له‌و ناوچانه بكشێته‌وه.
له ناوخۆى توركياش، مه‌رال دانش به‌شتاش په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رايگه‌ياند، به‌رپرسانی توركیا هه‌میشه ده‌ڵێن: ئه‌وان چاره‌نووسی سووريا دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مافی گه‌لی سووریایه كه چاره‌نووسیان دیاربكه‌ن.
گووتیشی: ئاكپارتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر درۆكردن و هێرشكردن بنیاد ده‌نێت، بۆیه دوور نییه له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.