ساڵح موسلم: له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا كۆنه‌بووینه‌وه
"حكوومەتی سووریا دەیەوێت بگەڕێینەوە بۆ پێش ساڵی2011"
K24 - ھەولێر
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی په‌یه‌ده كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا له قامیشلۆ ره‌تده‌كاته‌وه.
ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا كۆنه‌بووینه‌ته‌وه و پێشتر دوو جار له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا كۆبووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هزری حكوومه‌تی دیمه‌شق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".
گوتیشی: "حكوومەتی سووریا دەیەوێت بگەڕێینەوە بۆ پێش ساڵی 2011، ئەمەش پێچەوانەی زۆربەی لایەنەكانە كە پێیانوایە دەبێ گۆڕانكاری لە سووریا بێتە ئاراوە نەك بۆ دواوە بگەڕێینەوە".